سالۆر
ژیر و تێگەشتوو، بەئاوەز. وەکوو: ژنێکی سالۆرە.
خانزاد
خانزاد، خوشکی میری سۆران بووه، میری سۆران، به پاشا کۆره به‌نێو بانگ بووه. خانزاد کچێکی گۆشتنی باڵابه‌رز بووه، قژێکی ره‌شی هه‌بووه که به‌سه‌ر شانانیدا رژاونه‌ته خوارێ و کچێکی جوان و داوێن‌پاک بووه. له‌دوای له‌ناوچوونی سوله‌یمان به‌گی برای، بووه به میری سۆران و فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌ی سۆرانی گرتۆته ده‌ست. خاتوو خانزاد میرێکی دادپه‌روه‌ر و وڵاتپارێز بووه، بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات و خوێنده‌واریی تێکۆشاوه، له سه‌رده‌می ئه‌ودا گه‌لێک مزگه‌وت و بینا و حه‌مام خراونه‌ته‌وه و ساز کراون.
فرمان
ئەرک وکار، کاری رۆژانەی ناوماڵ و دەرەوە. فرمان و فەرمان لەیەک جیاوازن.
لاسۆ
کوڕۆ، لاوۆ. بڕوانە: لازۆ.
گوڵەندام
1. لەشولار جووان وێنەی گوڵ؛ 2. تەڕپۆش و ڕێکوپێک.
تەرخون
جۆرێک سەوزەی خواردەمەنییە.
سێوێ
1. سای، وێنەسێو، ئاماژە بە سێ‌و؛ 2. گوندێکە لەپشتی گوندی بێخمە کە لە هۆزی زێبارن؛ 3. نێوی گراوییەکەی محەممەدە لە بەیتی (محەممەد و سێوێ) دا؛ 4. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی سۆرانیی.
لەنجە
1. لەنجەولار، بەنازرێوەچوون؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
زەنوێر
جێگەی بڵند و هەوای سازگاری چیا.
گەزۆ
ئاونگی شیرینی دار، شیلەی دارگەزۆ.