زەریا
زرێ، زەلیا، دەریا.
بەناز
نازدار، خاوەن ناز، دەڵال.
باسانە
پردێکە لە ناوچەی رواندز، لە کوردستانی باشوور.
شەدەلار
1. ئەو سەروێنەی که ژنان بە شێوەی لار لەسەری دەبەستن؛ 2. ئاماژە بە ژنەکوردی شەدەبەسەری زەریف و خانومان؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
بۆرچین
بۆرچیل، مێچکەمراوی.
ئاوجهڕ
کفت و کۆی ئاوی زهریا.
کەیان
1. مەزنان، سەروەران؛ 2. پاشایانی گەورە و زۆردار؛ 3. جۆرێک چادری خڕی گومبەزوێنەیە کە بە کۆڵەکەیەک هەڵدەدرێ و لە نێو عەجەماندا بە خێوەتی کوردیی یان خێوەتی کوردان بەنێوبانگە.
میلکان
جێگای چادر و چێخبەرپاکردنی خێڵاتی کورد.
زەمەنکۆ
کۆی وشەی (زەمەن)ە، بە واتای زۆر و بەهێز.
دادۆ
ژیر، بێدەنگ، ئارام.