زارا
1. نێوێکی کۆنی کوردییە کە واتای کەو یان ژەرەژ دەدا؛ 2. نێوی شارۆچکەیەکە لە باکووری کوردستان لە سەر رێگای سێواس بۆ ئەرزنجان؛ 3. بۆ ئاگاداری نێوی سارا و زارا هەر یەکێکە و عەرەب وشەی (زارا)ی گۆڕیوە بۆ (سارا)؛ 4. سارا یان زارا هەروەسا نێوی کێوێکە لە ناوچەی سلێمانی لەلای چیای ئەژدەهاک کە لە نێوان شاری دووکان و شارۆچکەی سوورداش هەڵکەوتووە.
یارێ
یار، بانگکردنی یار بە گۆرانی.
بارێژە
با و باران پێکەوە، ئەو بارانەی کە بە باوە ببارێ. سەیری بارێزه بکە..
وانان
وانەگوتنەوە، دەرس گوتنەوە.
سپێران
1. کۆی سپەر؛ 2. بەچەپەر دەورەدراو؛ 3. گوندێکە لە نێوان (خوەشاو و کەڵاتێ) لە ناوچەی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
ساتی
کاتی، کارێک کە لە کاتێکی دایکرودا ئەنجام بدرێ و دوایی هەڵوەشێنرێتەوە.
خەرامان
لهنجه و لار، خۆشڕۆ.
هۆسا
وەسا، ئاوەها، بەمجۆرە.
تاکانە
1. تاقانە، تەنیا، تاقە منداڵی دایک و باوک؛ 2. تەنیا کوڕ لە نێو خوشکاندا.
ئەرخە
یاریدەدەر، کۆمەک، پشتیوان..