خونچە
ول، پشکووژ، گوڵی هێشتانهپشکووتوو.
ئارارات
1. گڕی لە دوای گڕ، هەڵقوڵینی پۆلووی ئاگر. 2. گەورە و پیرۆز. ئارارات، زنجیرەیەک چیایە لە باکووری کوردستان کە بەشێکی کەوتۆتە نێوان سنوورەکانی نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەرمەنستان، بەرزترین لووتکەی 5165 میترە؛ (ئارارات) یان کێوی نۆح کە تورکەکان پێی دەڵێن: ئاغریداغ و ئەرمەنییەکان پێی دەڵێن مازیک، هەر هەمان چیای (ئاگری)یە کە نێوێکی کوردییە و زاراوەی عەربی کردوویەتی بە (عقرە!!) و لە بنەڕەتدا (ئارئارات) بووه کە دوایی بووە بە ئارارات. بۆ روونکردنەوە، وەک لە تەوراتدا هاتووە، کەشتییەکەی نۆح بە سەر ئەم کێوەوە نیشتۆتەوە بەڵام راستەکەی ئەوەیە کە کەشتییەکەی نۆح، بە سەر کێوی (جوودی)یەوە نیشتۆتەوە، کە لە بنەڕەتدا (گۆتی)یە و عەرەب ئەم نێوەی کردووە بە جوودی. کێوی (جوودی یان گۆتی)یش، لە زنجیرەکێوەکانی ئارارات یان ئاگرییە، کە دەڕوانێ بە سەر شاری (زاخۆ) لە باشووری کوردستان و شاری (سلۆپی)، لە باکووری کوردستان . بڕوانە وشەی ئار.
واژین
ئاودانی شەتڵی تووتن دوو سێ ڕۆژ لەسەریەک بۆ گووران. شەتڵی تووتن کاتێک لە دێراو دادەچەقێندرێ و پاش چەند ڕۆژ شین دەبێ و خۆی دەگرێ، دەڵێن: گووراوه، یان ڕسکاوە.
وێنە
1. وەکوو، لەچەشن؛ 2. (عَکس) ی فۆتۆ؛ 3. نێوی گوندێکە لە لای دارۆخان لە ناوچەی شلێر نزیک بە ناوچەی بانە؛ 4. نێوی گوندێکە لە ناوچەی کرماشان کە سەر بە هۆزی (عوسمانوەند)ن.
سەمەندەر
گوڵەیاسەمین.
باپێشک
بایەک کە پێش باران هەڵدەکا.
شانۆ
سەکۆی شانۆگەری، شوێنی هونەرنواندنی شانۆکاران، نمایشی چیرۆک و داستان.
مارۆن
1. گیایەکە بۆ سەرێشە باشە و (مرۆخۆش) یشی پێدەڵێن؛ 2. بەردێکی رەشە کە تێکەڵ بە کل یان کڵەی دەکەن بۆ چاو.
ئەوژەن
1. هاوێژەر؛ 2. شکێنەر و بەزێنەر.
ژامکۆ
بەرپرسی زەنگی کلیسا.