واڵا
1. ئاوەڵا، ئاواڵە، کراوه، تاک، واز؛ 2. بەتاڵ و خاڵی؛ 3. بەرز، بڵند؛ 4. جلەبووکی کچۆڵان؛ 5. کەتان، پارچەی ناسک.
دۆزان
1. کۆی وشەی (دۆز) بە واتای مەبەست و مەرام لە ژیاندا، وەکوو: دۆزی کورد، دۆزێکی ئاڵۆزە؛ 2. پاشگری وشەیە بە واتای بشکنین و دۆزین.
ڕێچکەوان
نێوی هۆزێکی کورد بووە، لە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، کە بە دەستی عوسمانییەکان هەڵداژراونەتە بولغارستان و بۆسنی.
ژیار
ژیانی شارستانیانە.
ژوولیان
ژاکان، سیسبوون.
ئازاد
ئازا، سەربەست، رزگار.
سابوور
نێوی شارۆچکەیێکی کوردنشینە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی کەڵوڕی تێدا ژیاوە، بەڵام حکوومەتی بەعس کوردەکەی لەو دیارەی خۆی وەدەرنا و کردی بە عەرەبنشین.
کاسنی
جۆرێک گیایە.
ساریا
نێوی چیایەکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان.
فلوون
گوندێکە لەلای ئامۆکان لە دەشتی حەریر لە ناوچەی شەقڵاوە.