کۆچبەر

کەسێ کە ناچار دەبێ ماڵ و حاڵی خۆی بە جێ بهێڵێ و لە شوێنێکی دیکەدا بژی، پەنابەر.

جانیار

مرۆدۆست.

بێگەرد

پاک وخاوێن، پاگژ و بێگەرد.

ئاوارە

بێ ماڵ و حاڵ، دەربەدەر

باشیلا

لە زاراوەی زازاکیدا واتە: ئاوارە.

گلۆر

1. بازنە، خڕخاڵ، خشڵی جومگە و باسک؛ 2. بازنەیی، گلۆڤەر، خڕ، خرت؛ 3. بەری هەر دارێک کە وەک قۆزاخە بێ؛ 4. جارێ لەجاران.

سەوزەلێ

1. ئەسمەری بچکۆلانە؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.

درەوشە

دره‌وش، بریسکه‌، بریقه‌.

ڕاگەش

قسەخۆش، سوحبەتچی.

کاشمە

گیایەکی گەڵاپانە وەک باسکڵاو دەیکەنە دۆڵمە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!