نازین
1. شانازیکردن، بەخۆ نازین؛ 2. پارێزگارشکبردن.
باوێن
بڕوانە باوەزێن.
ئاڵێ
ئاماژه به ئاڵ واته سوور.
بەڕۆژ
1. بەربەرۆچکە؛ 2. گوند یان مەزرای رووبە رۆژ؛ 3. لەرۆژدا.
بەندەوار
بەهیوا، بەتەما. وەکوو: بەندەوارێ تەمە، واتە: بەهیوای تۆم یان بەتەمای تۆم، یان چاوەڕوانی تۆم.
سوێرە
نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام کوردەکەیان لێ دەرکردووە و کردوویانە بە عەرەبنشین.
ئاژوان
گوندێکە لە ناوچەی چلچەمە لە هەرێمی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
کاڵا
1. قوماش، پارچە، ماڵی گەزیی، جلوبەرگ؛ 2. کەلوپەلی بازرگانی. (کاڵا بەقەد باڵایە)
لاسار
1. گوێنەبیس و سەرەڕۆ؛ 2. هاروهاژ و گوێنەدەر؛ 3. سەرسەخت.
یاسا
قانوون، دابودەستوور و بنەما و رێوشوێنی ناو کۆمەڵ کە لە لایەن دەوڵەت و پارلەمانەوە بۆ پاراستن و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگایەک دادەنرێ.