بژوێن
زەمەند، زەوی پڕگیا و لەوەڕ.
ئاگرین
ئاورین، لهچهشنی ئاگر، وهکوو ئاگر، ئاماژهیه به مرۆڤی ئازا و بهکار، یان زۆر دڵگهرم.
تەڤگەر
کۆگەڕ، پێکەوە بە کۆمەڵ گەڕیان، بە کۆمەڵ بزووتن، تەواو لە گەڕن و جووڵە، تەڤگەڕ، وشەیەکی کرمانجییە واتە: هەدانەدەر، هەمیشە لە جووڵە و گەڕاندا، دانەسەکناو. لە ئەدەبیاتدا بۆ (بزووتنەوهی سیاسی) بەکار دەبرێ، وەکوو: بزووتنەوەی کوردستان.
کەشین
باوەش، ئامێز.
جێوار
وشەیێکی کۆنی کەڵوڕیی یە بە واتای سەقامگرتوو، نیشتەجێ، وەکوو: نیشتەجێی کەرکووکین.
ساران
1. جاڕی گەنم؛ 2. شوێن، جێگە؛ 3. گوندێکە لە نێوان ساوان و سەرمێرگان لە ناوچەی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
یاخی
1. سەربزێو، شەقی؛ 2. چیای هەڵەمووت؛ 3. چەمی بێ بوار؛ 4. مانگرتوو.
نییەر
1. مەنبەر، جێگای خوتبەدان؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی هەورامان لە نێوان سنە و مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەستێن
1. رەخی رۆبار، زیخەڵانی دەم رۆخانە، گوێی چەم، قەراخ چۆم؛ 2. زەمینە، وەکوو: لە بەستێنی هونەردا: لە زەمینەی هونەردا.
سامە
پەیمان، قەرار.