ساویر

سام، مەترسی، هەیبەت لە بەرانبەر کەسێکدا.

گوڵزار

گوڵجاڕ، چیمەن و سەوزایی پڕ لە گوڵ.

شێنێ

1. شێنە، شەتڵجاڕ؛ 2. گوندێکی سەرسنووری باشووری کوردستانە، کە کەوتۆتە بناری کێوی ناوزەنگ، لە بندەست چیای مامەندە لە باشووری کوردستان.

سیروان

رۆباری خوڕ و بەلەز؛ نێوی چۆمێکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە سێ شوێنەوە سەرچاوە دەگرێ و دەڕژێتە لەمپەری دەربەندی خان لە باشووری کوردستان.

هەوشین

1. گیایەکە لە تیرەی پنگ؛ 2. شاخێکە لە زنجیرە کێوی ئاگری، کە لەگەڵ چیاکانی هەڵگورد و کێلەشین و گەڵاز و لەند و داڵانپەڕ، قەندیلیان دەورە داوە.

سینەم

1. سیمەن، وێنەزیو، چەرمەڵەی زێواسا، شتێک لە زیو درووست کرابێ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە:

ئارازیاس

شارێک بووه‌ ماده‌کان حکوومه‌تیان لێکردووه‌ و وێده‌چێ هه‌ر ئه‌و شاره‌ی دارایاس بووبێ له‌ په‌نای گوندی دریاز، له‌ شاروێرانی لای مه‌هاباد، که‌ که‌لاوه‌کانی ماوه‌. بڕوانه‌ (ئار) له‌ به‌شی کوڕان.

سەرخاڵ

خاڵی سەر گۆنا، خاڵی جوان و خڕ.

ئارمانج

1. نیشانە، کێلک؛ 2. دۆز، مەبەست، نیاز لە ژیاندا.

ئارزینگ

چه‌نه‌، چناکه‌، چه‌ناگه‌، چه‌نه‌گه‌.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!