زەوار

زیارەتکەر، ئەو کەسانەی دەچنە تەوافی چاک و پیران.

خۆران

1. خواردن؛ 2. گوندێکی کوردستانە.

کاکۆ

کەکۆ، 1. وشەی دواندنی براگەورە، کاکە؛ 2. وشەی رێز بۆ پیاوان لە زاراوەی کرمانجیدا؛ 3. برای دایک، خاڵۆ؛ 4. تیرەیەکی کوردن لە نێوان سنە و کولیاییدا دەژین. وا وێنا دەکرێ کە ئەم تیرەیە پاشماوەی تیرەی (کاسۆیی) یەکان بن، واتا کاسۆی ئاکاد؛ 5. نێوی پاڵەوانێکی دۆستی کاوەی ئاسنگەر بووە.

خەروا

1. جۆرێک کولێره‌یه‌ که‌ له‌ ژێر ژیله‌مۆ ده‌برژێ؛ 2. نانه‌قه‌یسی و نانه‌هه‌نجیر.

هەینار

سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.

ئاڤا

ئاوا، ئاوه‌دان.

شەکرین

تام وەکوو شەکر، وەکوو شەکەر شیرین.

قەراو

ئاونگ، شەونم.

جەسان

شارێکی کوردنشینه‌ له‌ باشووری کوردستان، که‌ به‌ زاراوه‌ی که‌لهوڕی قسه‌ ده‌که‌ن.

وانان

وانەگوتنەوە، دەرس گوتنەوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!