زەنگەڵان

زەنگیلان، 1. گوندێکە لە ناوچەی دەرسیم لە باکووری کوردستان؛ 2. ناوچەیێکی کوردنشینە لە ئازەربایجان.

گوڵاو

ئاوی گوڵ، گوڵگوڵاو.

ئابوور

1. مایه‌ی گوزه‌ران و بژیو؛ 2. سازدان و پێکهێنانی سامان و دارایی.

پایەناز

1. پایەنداز، بەخێرهێنانی بەگەرموگوڕ، خۆشوبێش بە میوان گوتن؛ 2. لەبەر پێدا راخستن و پێشکەشکردن.

ئەنگۆرە

1. دەمی ئێوارە؛ 2. سەرەتای هەڕەت و گەییشتنی میوە و سەوزەوات؛ 3. ئەوکاتە، ئەوسا، ئەودەم.

تەفرە

وەدواخستن و خەڵەتاندن، خاپاندن.

کارکۆ

1. کاری بەهرەدەر؛ 2. کارا.

پووشین

1. دروستکراو لە لاسکی دەخڵ و گیا، سەلەی پووشین؛ 2. کڵاوی پووشین، پارچەیەکی رەشە، کە ژنان وەکوو سەرپۆش بە سەریدا دەدەن.

شاتان

سپینداری بەرز و راستا.

زێبار

1. مێنگە و ناوچەی قەراخ رۆبار؛ 2. نێوی هۆزێکی کوردە لە نێوان ئاکرێ و زێی گەورە دەژین لە باشووری کوردستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!