کاکەس
نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام کوردەکەیان بە تاوانی شیعەبوون لە لایەن حوکوومەتی (بەعث)ەوە لەو شارە وەدەر ناو و ئەو شارەیان کردە شارێکی عەرەبنشین.
ئارارات
1. گڕی لە دوای گڕ، هەڵقوڵینی پۆلووی ئاگر. 2. گەورە و پیرۆز. ئارارات، زنجیرەیەک چیایە لە باکووری کوردستان کە بەشێکی کەوتۆتە نێوان سنوورەکانی نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەرمەنستان، بەرزترین لووتکەی 5165 میترە؛ (ئارارات) یان کێوی نۆح کە تورکەکان پێی دەڵێن: ئاغریداغ و ئەرمەنییەکان پێی دەڵێن مازیک، هەر هەمان چیای (ئاگری)یە کە نێوێکی کوردییە و زاراوەی عەربی کردوویەتی بە (عقرە!!) و لە بنەڕەتدا (ئارئارات) بووه کە دوایی بووە بە ئارارات. بۆ روونکردنەوە، وەک لە تەوراتدا هاتووە، کەشتییەکەی نۆح بە سەر ئەم کێوەوە نیشتۆتەوە بەڵام راستەکەی ئەوەیە کە کەشتییەکەی نۆح، بە سەر کێوی (جوودی)یەوە نیشتۆتەوە، کە لە بنەڕەتدا (گۆتی)یە و عەرەب ئەم نێوەی کردووە بە جوودی. کێوی (جوودی یان گۆتی)یش، لە زنجیرەکێوەکانی ئارارات یان ئاگرییە، کە دەڕوانێ بە سەر شاری (زاخۆ) لە باشووری کوردستان و شاری (سلۆپی)، لە باکووری کوردستان . بڕوانە وشەی ئار.
ڕێبین
رێگەدۆزەرەوە.
کازین
1. گاڵتە و گەپ؛ 2. نارەنار و دەنگی خۆش؛ 3. کۆخ و کۆشکی هەژارانە. بۆ ئاگاداریی وشەی (کازینۆ Cazino)ی ئینگلیسی لە وشەی (کاز و کازین)ی کوردی کە وشەیێکی کۆنی کوردییە وەرگیراوە. بۆ نموونە: کیووسک Kiosk هەر وشەی کۆشکە و زۆر وشەی دیکه لە زمانی سویدی و ئورووپیدا هەیە کە لەگەڵ کوردی هاوبەشن.
خشڵ
زێڕ و زهنبهر، جۆرێک خهمڵی ژنان.
مەڵۆ
1. ئەو گوڵ و چیچک و وەنەوشەیەی کە پڕ بەدەست، یان پڕبەمشت دەیڕنێن و دەیبەستن و چەپکەی دەکەن بۆ دیاری؛ 2. ئالیکی دروێنەکراو، باوەشێ گیای دروێنەکراو، ئەو گیا و کەما و گزرەیەی کە بە داس یان کەرەنتوو لە جاڕ یان یاڵ و کێودا دەیبڕن و مەڵۆ مەڵۆ دایدەنێن و دوایی کۆی دەکەنەوە و دەیکەن بە تایه و لە خەرماندا هۆڵەی دەکەن بۆ زستانی ئاژەڵ؛ 3. بەشێ لە سێبەشی گیا و گزرەی دروێنەکراو. مەڵۆ، نێوی کچێکی دووڕەگە لە دانمارک، کە دایکی دانمارکییە و باوکی کوردە.
ئانێشا
وشەیەکی هەورامییە واتە: ئەوان، ئەمان، ئەو.
گەردانە
ملوانکەی زێڕینی پڵپڵەدار.
دیاوەشت
شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیی لە (تاریخ کورد و کوردستان) دا نووسیویە: نێوی کۆنی کێوێکە لە ((جبال الاکراد)) لە سووریە، بەڵام ساڵی 1963 کە بەعسییەکان لە سووریە هاتنە سەر دەور، ئەم نێوەیان گۆڕی.
ئەختان
1. کۆی وشەی (ئەخت)ە، بە واتای هەوڵ و تێکۆشان، وەکوو هەرچی ئەخت و چارم کرد، نەهات؛ 2. هەل، دەرفەت.