یانە
1. وشەیەکی هەورامییە بە واتای: ماڵ، مان، خانوو، جێگەی حەسانەوە؛ 2. ئان نا، دەنا، ئەگینا؛ 3. ئامرازێکە لە عەڕابەدا؛ 4. ناوەڕاستی ئاپۆرە.
ڕەبەق
بێ زیادوکەم.
ڕەوڕەوک
تراویلکە، شوێنێک کە لە دوورەوە پێت وایە ئاوە و ئاو نییە.
خازر
1. چۆمی خوڕ؛ 2. چۆمێکه له کوردستان.
لاچین
1. مەلێکی ڕاوکەرە کە لە باز بچووکترە؛ 2. کاڵەی چەرمین؛ 3. گوندێکە لە لای مەهاباد نزیک شیلاناوێ کە مامۆستا هێمنی شاعیری نەمری کوردی لێ لە دایک بووە؛ 4. ناوچەیەکی کوردنشینە لە ئازەرباییجانی شەورەوی و ئەو کوردگەلەی لێ دەژین کە لە سەردەمی (عوسمانی) دا لە نیشتمانی خۆیان هەڵکەندراون و هەڵداژراونەتە ئەوێ.
ژیوەر
ژیاری، ژیانی شارستانییانە.
زۆزک
1. هەوارگەی بچووک، کوێستانۆکە؛ 2. چیایەکە لە ناوچەی رواندز، لە باشووری کوردستان.
ڕاچاو
لەژێرچاوگرتنی هەر گیاندارێک چی ئنسان یان حەیوان بۆ کۆنترۆڵکردن لە کاتی راو یان هەر رووداوێکی دیکە. بۆ نموونە کاتێ کە دەچی بۆ راو، راوچی دەڵێ: ئەو کەروێشکەم بۆ راچاو بکەن بزانم بۆ کوێ دەڕوا.
باساک
گوندێکە لە بناری چیای کاژاو، لەلای بەرزنجە لە ناوچەی سلێمانی.
شنیان
1. هەڵکردنی بای سروە؛ 2. پێکەنین و شنینی ساوا؛ 3. تاسەکردن.