لاوژە
1. گۆرانی، ستران، قام؛ 2. لەبەر ئەوە، بۆ ئەمە.
ئاردا
ناوی فریشتەیەکە لە ئایینی زەردەشتیدا
هەرکی
1. داییم لە جووڵە و بزووتن؛ 2. گەڕۆک و گەرمیان و کوێستانکەر؛ 3. هۆزێکی گەورەن لە کوردستان.
مەستانە
ژنی چاومەست و جوان و دڵگیر.
هەڵات
هەڵاتن و ڕاکردن؛ دەرکەوتنی مانگ و خۆر و ئەستێرە و هیدیکە.
کەزیزەر
کەزیەزەرد، قژزەرد.
بۆسکان
1. شوێنی پەنا و تەریک؛ 2. گوندێکە لە بناری چیای سیوەیل لە ناوچەی شارباژێڕ لە باشووری کوردستان.
باڵار
باڵادار، کاریتە، دیرەک، دارێکە بۆ سفتکردنەوەی فرێتی قاڵیکردن بەکاری دەبەن.
هەوشین
1. گیایەکە لە تیرەی پنگ؛ 2. شاخێکە لە زنجیرە کێوی ئاگری، کە لەگەڵ چیاکانی هەڵگورد و کێلەشین و گەڵاز و لەند و داڵانپەڕ، قەندیلیان دەورە داوە.
تەیار
1. ساز و ئامادە بۆ کار یان سەفەر، وەخۆکەوتوو؛ 2. دەوڵەمەند و ئاسوودە.