ئاراوان

نێوی یەکێ لە نێودارەکانی سەردەمی ساسانی بووە. بڕوانە وشەی ئار.

ڕۆژەڤ

وشەیەکی تازەیە بە واتای بەرنامەی رۆژانە.

لەیلێ

1. گراوی مەجنوونی بەنێوبانگ؛ 2. سەربەند و ناوبەند و پاشبەندی چەندین گۆرانیی کوردییە.

دادی

1. دایه‌ن، تایه‌ن؛ 2. خوشکی چکۆله‌.

شەرڤان

شەڕوان، شەڕکەر.

بادام

چوالە، چەقالە، بەهیڤ، بایەم، باوی.

شەنگین

جووانشیرین، شۆخوشەنگ.

ئاڵا

به‌یداخ، په‌رچه‌م.

دیمانە

1. دیمان، دیسان یه‌کتردیتنه‌وه‌؛ 2. په‌یدابوون، ده‌رکه‌وتن؛ 3. یه‌که‌م ده‌رکه‌وتن؛ 4. چاوپێکه‌وتن؛ 5. دتیتن، راده‌ربڕین.

بێڵا

ئەنوا، باراننەگر، هەیوان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!