جووانە
1. شهنگوشۆخ، بهدهو؛ 2. لاو، تازهپێگهییشتوو؛ 3. پهسن، دهڵال، نازدار؛ 4. سهربهندی گۆرانییهکی کوردییه.
شاناز
نێوی یەکێ لە قەتار یان هەواکانی مۆسیقای ئێرانییە.
دڵڕام
دڵنهرم، بهبهزه و دڵسۆز.
تەرزین
1. ناسک و لەبار؛ 2. سەرلکی باریکی بڕکەبێستان.
لۆرکێ
1. لۆرک، لۆرکە، خواردنێکە لە چەشنی فرۆ، کاتی درووستکردنی پەنیر ئەو ئاوەی کە پەنێرەکەی لێدەگرن و دەمێنێتەوە، جارێکی دیکە دەیکوڵێنن و جەستەیەکی خەستتر و سفتتر لە پەنیری لێدەگرن کە پێی دەگوترێ: لۆرک؛ لۆرک لەناوچەی موکریان و سەرەوەی کوردستان زۆرە و لە باشووری کوردستان نییە؛ 2. هەروەها لۆرکێ واتە: ئەسرین، فرمێسک؛ 3. لایلایە، لۆری لۆری؛ 4. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
پەیڕەو
1. دەستوور، بەرنامەی کار؛ 2. شوێنکەوتووی کەسێک یان بیروباوڕێک.
نەوزەر
زێڕی تازە، زیوەری تازە. بۆ وەبیرخستنەوە، وشەی (نەو) کوردیی نییە و وشەیێکی فارسییە، بەڵام بە داخەوە بە تۆپزی بەکار دەبرێ. بۆ نموونە وشەی نەورۆز وشەیێکی فارسییه و کورد ئەو وشەیە بە کوردی دەزانێ. بڕوانە وشەی نەورۆز لە بەشی کوڕان.
هەمین
1. سست و شلەتەپە؛ 2. خۆ لەکار نەدەر و پشتگوێخەری کار؛ 3. بە تێکڕایی، هەموو؛ 4. هەنووکە، تا ئێستا. ئەم ناوە لە ناوچەکانی مەنگوڕان و سوێسنایەتیدا زۆرە.
کانیلە
کانیلکە، کانی بچووک.
برژانگ
برژۆڵ، مژۆڵ.