باویلە
بڕوانه باویلکە.
تیرڤان
تیروان، تیرهاوێژ.
شازاد
1. بێچووە شا؛ 2. کورتکراوەی شارەزا و شارزا.
گەلۆ
1. ئایا، ئاخۆ، تۆبێژی، ئەی ئەوانەی قسەتان لەگەڵ دەکەم، وەکوو: گەلۆ تۆ بێژی رۆژێ کورد بە ئاواتی خۆی بگا؛ 2. گەلۆ هەوایەکی گۆرانیی کوردییە.
ئەراسن
نێوی مامی زەڕدەشت پەیامهێنی کورد بووە کە وێدەچێ لە گوندی خوڕخوڕەی لای مەهاباد نیشتەجێ بووبێ.
خەیاڵ
1. فکر، بیر، هزر؛ 2. شتی نهشیاو.
گوڵستان
گوڵسان، گوڵجاڕ، مەزرا و باخ و بێستانی پڕ لە گوڵ.
مەتین
1. ژیر؛ 2. سەنگین و کردار باش؛ 3. چیایەکە لەلای بامەڕنی لە ناوچەی بادینان لە کوردستانی باشوور.
وەرزین
1. کاری کێڵگە؛ 2. نمەزین، ئارەقگیر؛ 3. بەرەی زین، قاییش و قەرووشی سینگی ئەسپ؛ 4. جووڵانەوە و خۆماندووکردن، وەرزش؛ 5. مەشق؛ 6. راڤە، لێکدانەوە؛ 7. لێکدانەوەی خەون.
تەڕڵان
1. جۆرێک بازی راوکەرە؛ 2. جوان و دڵڕفێن.