هەدا

ئۆقرە، حەجمین، ئارام. (هەدا نادا: ئۆقرە ناگرێ)

ساکۆ

1. چیای رووتەن، کێوی بێ گژوگیا؛ 2. زیارەتگە.

شنروێ

چیایەکی بەرزە کەوتۆتە لای خۆرهەڵاتی هەڵەبجە، لە سەر ترۆپکی ئەم چیایە دوو کانیی خۆشی هەیە کە نێویان (قەمان و وەزگێڵ)ە.

قادێ

1. زەوین، خاک؛ 2. گۆڕەپان، مەیدانی کایە.

کەوژین

1. بێزووکردن؛ 2. بە دارەوە وشکبوونی هێشووی ترێ.

زاڵ

1. سووار، سەربەران؛ 2. بابی رۆستەم، کە بەرۆسەمی زاڵ بەنێوبانگە.

مزگێن

مزگێنی، مزگانی، مژدە.

قەرناز

باڵدارێکە لە قەراخ ئاو دەژی.

ئاشۆ

1. وچان دەرکردن، پشوودان، تۆزێک وەستان بۆ ئیستراحەت؛ 2. بشێوی و ئاژاوە.

ڤەمان

بەجێمان، بەجێهێڵان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!