مازنێ
1. مەزن، مازن، گەورە، سەرداری خێڵ؛ 2. گوندێکە لە نێوان مێرگەسوۆر و باڵەکیان لە باشووری کوردستان.
بۆسکین
گوندێکە لەلای رانیە لە باشووری کوردستان.
مەردان
1. کۆی مەرد؛ 2. مرۆیانی ئازا و دڵاوا؛ 3. چەکوش؛ 4. پێمەڕەکاریی، کێڵانی زەوی بە پێمەڕە.
هەلار
1. تینی ئاگر، هاڵاوی ئاگر؛ 2. هەلاهەلا، هەلارهەلار، لەبەریەکچوو، وردوخاش.
مەرزە
1. گیایەکی بۆنخۆشی کێوییە؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی مەرگە لە باشووری کوردستان.
شکۆفە
شگۆڤە، پشکووژ، گوڵۆک، گوڵی تازەپشکووتووی دار کە پاشان دەبێتە میوە.
سۆران
1. پاژێک لە چووارپاژی زاراوەکانی زمانی کوردییە؛ 2. بەشێکن لە کورد کە دانیشتووی نێوان زێی گەورە و زێی بچووکن لە کوردستان واتە رواندز و دەوروبەر کە بە زاراوەکەیان دەگوترێ: زاراوەی سۆران یان کرمانجی ناوەڕاست؛ 3. ناوچەیەکی پانوبەرینە لە کوردستان؛ ئێستا ئەم نێوە لە جێگای نێوی ناوچەی دیانا دانراوە.
خاشیل
کهشکهکی سهربهرۆن، خواردنێکه له شێوهی حهلیم.
دێرین
لهمێژینه، کهون و قهدیمی، رابردووی زۆر دوور.
نوخشە
1. نوخشانە، هیواخواستنی مراد بۆ کەسێک، ئاواتخواستن، وەکوو: فڵانەکەس ژنی هێنا یان مێردی کرد، نوخشە بێ لەتۆش! لە موکوریان لە شایی و داوەتاندا هەر کچێک مێردی نەکردبێ و هەر کوڕێک ژنی نەهێنابێ، پێیان دەڵێن: نوخشە بێ لە تۆش، واتە بۆ تۆش، بۆ تۆش ببێ؛ 2. نۆبەرەی دەخڵ، دەخڵودانی فەریک، دانەوێڵەی نەگەییشتوو.