ئازبانیک
نێوی تیرهیهکی کۆنی کورده که له قهفقازهوه هاتوون و وهکوو (کاردۆخییهکان) به یهکێ له باپیرهکانی کورد دێنه ئهژمار!
کاخڵی
قاخلی، جۆرێک گیای خورێنییە لەبەر ئەوەی کە رەنگی نارنجی و جوانە، بۆ سەر کولێرە و نان بەکاری دەبەن.
ئاویار
ئاودەر، ئاودێر، کەسێک کە ئاوی زەوی و زار دەدا.
ڤەزین
وەزین، وەکوو با لە شتێک بدا، باوەشێنکردن.
بریندار
زامدار، کەسێ یان بوونەوەرێک جەستەی زامار بووبێ.
تیلەبڕ
1. مسۆگەرکردنی کارێک بە گۆشەی چاو؛ 2. جۆرێک بڕین و بڕشتە لە کاری درووماندا.
خەیرۆ
1. دەخڵی رژاوی پار کە هەڵیدابێتەوە؛ 2. ئاماژە بە کاری چاکە و باش.
ئاداد
1. نێوی فهرمانڕهوای تیرهی کۆنی کورد (لۆلۆ) بووه کهخهڵکی بابل بووه؛ 2. پاشنێوی سهرۆکهۆزی (ناسیکۆ) بووه له ساڵی 881 ی زاییندا. بڕوانه وشهی ئاد.
هونەر
بەهرە و بەرهەمی هونەرمەند، ئەو بەهرەیەی کە لە هەستی مرۆڤ سەرچاوە دەگرێ و لەلایەن هونەرمەندەوە دەبێ بە بەرهەم.
ڕەوە
1. رەوەئەسپ؛ 2. لۆس یان لیسیکی گەورەیە گەزۆی پێ دەتەکێنن.