بەیان
1. بەیانی، شەوەکی، سۆزی، سۆزوو؛ 2. کێوێکی بەنێوبانگە لە ناوچەی موکوریان.
هەراس
1. پشوو، وچان، وەکوو: هەراسی لێهەڵگرتووم)؛ 2. وەڕەز، ماندوو، وەکوو: (هەراسانم)؛ 3. ترس، خۆف، وەکوو: (هیچ هەراسێکم لێ نییە).
پاشەنگ
1.هێشووی ترێ؛ 2. تۆوی خەیار کە هەڵیدەگرن بۆ چاندن یا وەشاندن.
نزار
نسار، خۆرنەوەز، تاونەگر، جێگای بەرزی شاخ و کێو کە تاو لێینەدا و هەمووکات سێبەر بێت.
نەچیر
ئەو گیانلەبەرەی کە راو دەکرێ، دەسکەوتی راو.
تۆژین
لە بنج و بناوانی شتێک کۆڵینەوە.
کریسکان
کۆی وشەی کریسکە بە واتای 1. پزیسکی ئاگر؛ 2. کانەئاگر؛ 3. گڕکان.
پەرکانە
1. سەرچنکردنی کڵاش و گیوە؛ 2. رنینی پەڵکی سەرەوە لە تووتن و ریحانە؛ 3. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان.
مەبەست
قەستی ئینسان لە کارێک.
پرووسکە
پرۆسک، پریشکی ئاگر، پزووسکەی ئاور.