داکاز

پشتڕاستکردنه‌وه‌، پشتیوانیکردن، دداننان به‌ ئه‌نجامی کاری که‌سێکدا، وه‌رگرتن و پشتڕاسکردنه‌وه‌ی کارێک له‌ لایه‌ن دادوه‌ر یان که‌سێکی دیکه‌وه‌، وه‌کوو: په‌روه‌نده‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ و پشتڕاست نه‌کرا، واته‌ داکاز (تائید) نه‌کرا. له‌ کورده‌واری خۆماندا له‌ ناوچه‌ی که‌ڵوڕنشین ده‌لێن: با هه‌ر قسیه‌ بکه‌ید، کاره‌گه‌ی داکاز نییه‌که‌م.

سپێدە

بەیانی، سپیدە.

چەپکە

ده‌سکه‌گوڵ، چه‌پکه‌ گوڵ.

لازۆ

لاسۆ، ئەی جووان، هۆ لاوۆ.

ساتیا

کەوتنەدوا، کارێک کە لە جێبەجێکردنی دووریی بگیردرێت. (تازە ساتیا و بێکەڵکە).

تیرمە

ناوچەیەکی کوردنشین بووە لە ناوچەی کووت کە مەسیحیشی تێدا ژیاوە و (ابن روستەم) لە کۆپەڕی (الاغلاق النفسیە) دا لە باسی شاری کووت بەر لە ئیسلام باسی کردووە و کوردی فەیلی تێدا ژیاوە.

ئاماژه

نمار، راگەیاندنی مەبەست بە جووڵاندنی چاو و دەست.

سرۆ

واتای (بێژ) دەدا، وەکوو: کابرا زۆر چەقەسرۆیە، واتە قسەی زۆر دەکا؛ پاشگری وشەدووانەی چەقەسرۆیە.

ئینا

بە زاراوەی کرمانجی واتە: هێنان، هاوردن.

گوڵاڵە

گوڵێکی سووری لاسکدرێژی بەهارییە کە خاڵخاڵی ڕەشی تێدایە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!