لەیلان

1. بیاوان، چۆڵ و دەشت؛ 2. تراویلکە؛ 3. تریفە.

ساوە

جۆرێک ئەستێرەی گەڕیدەیە.

ڕێکان

گوند و هۆزێکن لەنێوان شاری ئامێدی و ناوچەی مێرگەسۆر لە باشووری کوردستان.

هەژبین

1. دووربین، داهاتووبین؛ 2. خاوەن ئەزموون.

نازگوڵ

وەکوو گوڵ ناسک.

کاویان

1. کاوەییان، درووستکراوی کاوە، هی کاوە، شتێک که کاوە درووستی کردبێ؛ 2. گریان بە دەنگی نزم؛ 3. سووزانەوەی پێست؛ 4. نێوی ئەو ئاڵایەیە کە کاوەی ئاسنگەر بۆ شەڕ دژی ئەژدەهاک هەڵیدا. لە چیرۆکی کاوەی ئاسنگەر و ئەژدەهاکدا دەڵێن: ئەو پێشبەنە چەرمەی کە بۆ ئاسنگەریی لە بەرۆکی خۆی دەبەست، کرد بە ئاڵا و خەڵکی کۆوە کرد و ئەژدەهاکی کوردی که هاوڕەگەزی خۆی بوو، لەناو برد و فەرەیدوونی فارسی لە جێگەی دانا، خەڵکیش دوای ئەو کارەساتە ئاڵاکەی کاوەیان لە زێڕ و زیو گرت و نێویان نا: (ئاڵای کاویان)، یان ئاڵای کاوەییان کە لە ئەدەبیاتی کۆنی فارسیدا دەگوترێ (درَفش کاویان).

ئەسام

کڕیم، سەندم.

ڕاشن

جۆرێک سوێسنەکیویلەیە.

بارێژە

با و باران پێکەوە، ئەو بارانەی کە بە باوە ببارێ. سەیری بارێزه بکە..

دڵباز

دڵداناو، دڵلەپێناو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!