ئازۆ

1. بێ بڕانەوە و نێوان؛ 2. نێوی کۆنی چیای (ساسۆن)ە لە باکووری کوردستان .

بارێژە

با و باران پێکەوە، ئەو بارانەی کە بە باوە ببارێ. سەیری بارێزه بکە..

تۆژەر

لێکۆڵەرەوە، کەسێک کە بە بنج و بناوانی باسێ یان کارێکدا دەڕوا.

زیمکان

دۆڵێکە لە ناوچەی سلێمانی لە کوردستان.

وێنا

1. وا وێنای دەکەم، وای بۆ دەچم؛ 2. شێوە یان دیمەنی کەسێ کە دێتەوە بەرچاو: نازانم کێیە وێنای ناکەم!

نەبەرد

1. بەپشوو لە هەموو کارێکدا؛ 2. ئازا و هەرگیز نەبەز.

بادێ

باتێ، گوندێکە لە نێوان دهۆک و زاویته لە کوردستانی باشوور.

شان

1. خاڵی سەرگۆنا، نیشانە؛ 2. شان و پیل، نێوان قۆڵ و مل؛ 3. شکۆ و گەورەیی؛ 4. پلە و پایە؛ 5. جێگەی گەرا و هەنگوینی مێشەنگوێن، شانە؛ 6. ملەی کێو.

ئێڤار

بە زاراوەی کرمانجی واتە: ئێوارە.

دانەر

بناغه‌داڕێژ و درووستکه‌ر.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!