ئازبانیک

نێوی تیره‌یه‌کی کۆنی کورده‌ که‌ له‌ قه‌فقازه‌وه‌ هاتوون و وه‌کوو (کاردۆخییه‌کان) به‌ یه‌کێ له‌ باپیره‌کانی کورد دێنه‌ ئه‌ژمار!

کاخڵی

قاخلی، جۆرێک گیای خورێنییە لەبەر ئەوەی کە رەنگی نارنجی و جوانە، بۆ سەر کولێرە و نا‌ن بەکاری دەبەن.

ئاویار

ئاودەر، ئاودێر، کەسێک کە ئاوی زەوی و زار دەدا.

ڤەزین

وەزین، وەکوو با لە شتێک بدا، باوەشێنکردن.

بریندار

زامدار، کەسێ یان بوونەوەرێک جەستەی زامار بووبێ.

تیلەبڕ

1. مسۆگەرکردنی کارێک بە گۆشەی چاو؛ 2. جۆرێک بڕین و بڕشتە لە کاری درووماندا.

خەیرۆ

1. دەخڵی رژاوی پار کە هەڵیدابێتەوە؛ 2. ئاماژە بە کاری چاکە و باش.

ئاداد

1. نێوی فه‌رمانڕه‌وای تیره‌ی کۆنی کورد (لۆلۆ) بووه‌ که‌خه‌‌ڵکی بابل بووه‌؛ 2. پاشنێوی سه‌رۆکهۆزی (ناسیکۆ) بووه‌ له‌ ساڵی 881 ی زاییندا. بڕوانه‌ وشه‌ی ئاد.

هونەر

بەهرە و بەرهەمی هونەرمەند، ئەو بەهرەیەی کە لە هەستی مرۆڤ سەرچاوە دەگرێ و لەلایەن هونەرمەندەوە دەبێ بە بەرهەم.

ڕەوە

1. رەوەئەسپ؛ 2. لۆس یان لیسیکی گەورەیە گەزۆی پێ دەتەکێنن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!