هەیڤین
ئازیز و خۆشەویست.
سابینا
نێوی یەکێ لە میرنشینەکانی خوارووی زەریاچکەی ورمێ بووە لە سەردەمی مادەکاندا.
گوڵشەن
گوڵجاڕ، گوڵ و گوڵسان، باخی گوڵ.
بەرزین
1. بە جووانووی ئەسپ دەڵێن کە کاتی زینکردنی هاتبێ؛ 2. کێوێکە لە نێوان سابڵاخ و سەردەشت کە چەمی لاوێنی بە بەردا دەڕوا؛ 3. نێوی ئاورگە، کانەئاگر، یان (ئاتەشگە) یەکە لەلای خوراسان کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زەڕدەشت.
زەوارە
نێوی برای رۆسەمی کوڕی زاڵ.
گاوارە
1. دۆڵی گاوران، گاوەرە، لە بنەڕەتدا (گاوردەڕڕە) بووە، واتە: دۆڵێک کە کوردی (گۆران)ی لە دەوروبەر ژیابێ؛ 2. تیرەیەکن لە هۆزی گۆران لە ناوچەی کرماشان. بڕوانە گۆران.
بانا
ئوڵفەت بەستن بە یەکێکی دیکە، هۆگر بوون.
باهوو
1. باهۆ، هاولفی وشەی (شان و باهۆ)؛ 2. قووڵ، کوور؛ 3. وەرەقەکردنی دیوار و ئەشکەوت و خەندەقی دەوری باخچە و شتی وا؛ 4. لاشیپانەی دەرگا؛ 5. ئاڵووەداری دارەڕا؛ 6. شاهێنی تەرازوو؛ 7. ئاسۆگ، کەناری ئاسمان؛ 7. ئاسۆ؛ 8. دارێکی شووشەییە دەکرێ بە چووارچێوەی دەرگا و پەنجەرە و شتی دیکە.
شێرزا
1. ، ئازا و نەترس؛ 2. ئاماژە بە رۆڵەی هەڵکەوتوو.
بەرات
1. مزەی وەرزی رەنجبەر؛ 2. مووچەی هەمیشەیی؛ 3. رسق و رۆزی بەشکردن؛ 4. نووسراوەیەک کە بە هۆی ئەوەوە پەرداختی پووڵ یان پارەیەک دەدرێ بە کەسێکی دیکە.