کۆبار

1. مرۆڤی بەڕێز؛ 2. سەرەتای هەر شتێ لە بەر و بۆی زەوی.

ئەرسەم

نێوی تیرەیەکی کوردە لە باکووری کوردستان.

واژین

ئاودانی شەتڵی تووتن دوو سێ ڕۆژ لەسەریەک بۆ گووران. شەتڵی تووتن کاتێک لە دێراو دادەچەقێندرێ و پاش چەند ڕۆژ شین دەبێ و خۆی دەگرێ، دەڵێن: گووراوه، یان ڕسکاوە‌.

دابوون

1. خۆچەماندنەوە، هاتنە سەردەستان، داچەمینەوە بۆ زەوی، داهاتنەوە بۆ عەرز؛ 2. وشەی پاشگری بکەرە، وەکوو: لەسەفەردابوون.

ئەراسن

نێوی مامی زەڕدەشت پەیامهێنی کورد بووە کە وێدەچێ لە گوندی خوڕخوڕەی لای مەهاباد نیشتەجێ بووبێ.

ئێرمان

میوان

بەرسەن

دۆشاوی رەش کە لە ترێ یان توو دەگیردرێ.

چروسک

ڕووناکی، درەوشانەوە، بریقە

ئێزدینشێر

نێوی یەکێ لە دەسەڵاتدارەکانی میرنشینی (بۆتان) بووە لە باکووری کوردستان کە لە گۆرانیی کوردیدا بە (بەگی بۆتان) نێوی هاتووە.

پەیوەند

1. تێکەڵی و دۆستی؛ 2. موتوربەی دار و هیدیکە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!