بەرکۆ

1. قەرپۆسی زین؛ 2. بەرکوتی دەخڵ؛ 3. لای ژێرووی خەرمان.

ڕەندۆک

1. ئازا و مێرخاس؛ 2. زەوینی هەرچوارلا ئاو؛ 3. تەختایی ناو گردان.

کاپۆ

هێلانەی باڵداران.

دەریا

زه‌ریا، زه‌لیا، زرێوار.

یاهۆ

1. وشەی سەیرمان؛ 2. ئەو کارەی، ئەو ئیشەی.

سێوەر

سێبەر، سی، نیس، نسێ.

ژیربێژ

ژێروێژ، کەسێ کە عاقڵانە قسە دەکا.

سنارچە

گوندێکی کوردستان بوو بەعسی وێرانی کرد.

ڤیان

1. خۆشەویستی؛ 2. خۆشویستن و دڵداریی؛ 3. نێوی کچی ناو رۆمانی (شەهیدانی قەڵای دمدم)ە.

ساهی

ساماڵ، ئاسمانی ساو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!