شەکرەسێو
سێوی شیرین، جۆرێک سێوی چکۆلەی شیرین.
مشکۆ
گۆرانیبێژی مەقامی بەنێوبانگی (لەپاش مەرگم)، نازنێوی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (شەوکەت) هەولێرییە کە بە کوردیی و تورکمانیی گۆرانیی دەگوت.
لاس
1. لاز، لاج، لاوی جووانچاک؛ 2. لاخە، گیای دووراوی نەبەسراوی کۆمنەکراو؛ 3. دەنگی گەماڵ لەکاتی تاوکردنی دێڵەبەبادا؛ 4. دارێکە لە دارسنجوو دەکا و دڕکی نییە؛ 5. کۆمای گزرە؛ 6. ژەنین یان پێوەدانی گۆڵەسەگ لە دەسان؛ 7. فریو؛ 8. ریخ یان لاسی گا، شیاکە؛ 9. نێوی قارەمانی چیرۆکی (لاس و خەزاڵ) ە کە لاس خەڵکی باڵەک و لە هۆزی باڵەکیان بووە.
ئاویار
ئاودەر، ئاودێر، کەسێک کە ئاوی زەوی و زار دەدا.
شاباز
بازی سپی و گەورە، بازێکی راوکەرە کە دندووک و چنگوڕکی ببڕ و بەکارن.
سیاخاڵ
خاڵڕەش، خاڵی رەشی قەترانی.
تاڤکۆ
1. تەڤکۆ، تەواوکۆ؛ 2. رێکوپێک و گردکۆ؛ 3. تیشکی خۆر و مانگ؛ 4. رێژنەبارانی بەخوڕ؛ 5. نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
جوانڕوو
دیمهن جووان، جووانچاک.
وردبین
1. ئاماژە بە مرۆڤی وریا و تێگەییشتوو؛ 2. بیرتیژ و بەهۆش.
بەدیل
1. نۆگە، نۆرە، سەرە؛ 2. لەجێگە، ئاڵترناتیڤ.