مێوژە
مەویژ، مێوژ، ترێی لەبەرهەتاو وشککراو.
شابەز
سەرۆکی بازرگانان، گەورەبازرگانی شار.
سلێن
سڵێن، گوندێکە لە لای گوندی بڵبەر لە هەورامانی تەخت لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
سوورێن
1. ئاماژەیە بە سوور؛ 2. جێگای سوورمایی، شوێنێ کە خۆڵەسوورەی هەبێ؛ 3. گوندێکە لە نێوان کوێرەگوێز و بۆیین لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
سەیران
گەشتوگوزار، پیاسە و گەڕان.
مێرگ
گیاجاڕ، چیمەن و سەوزایی، مێرگ و سەوزوگیا.
کاری
1. کاریگەر و کارتێکەر، قووڵ و بڕێنەر، وەکوو برینەکەی زۆر کارییە؛ 2. بەکار، بەهێز، تێکۆشەر، ئازا لەکاردا.
سەربەخۆ
ئازاد، بێ ئاغاباڵاسەر.
پۆشەن
پۆشاک، جلوبەرگ.
کەیلان
نموونەی جوانیی، میناکی شەنگ و شەپاڵیی، نموونەی لەشڕێکوپێکیی، وەکوو: (کچی چی؟ کەیلان جووانی!)