زۆزک

1. هەوارگەی بچووک، کوێستانۆکە؛ 2. چیایەکە لە ناوچەی رواندز، لە باشووری کوردستان.

ڕووخۆش

قسەخۆش و دەم بەپێکەنین.

سیاناو

نێوی دوو گوندە کە یەکێکیان کەوتۆتە لای مەریوان لە سەر سنووری دەسکردی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەوی دیشیان کەوتۆتە نێوان سنە و کامیاران.

شابسک

ئەگریجەی درێژ و پڕ، قژی درێژ و جوان.

شۆڕێ

1. باڵابەرز، بەژنشۆڕ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.

نارنج

1. میوەیەکە لە تیرەی پرتەقاڵ؛ 2. سەربەندی چەند گۆرانیی کوردییه و نارنج لە گۆرانیدا هێمایە بە مەمکی ژن‌.

سیار

کۆمەک، یارمەت.

خاڵدار

1. مرۆی خاڵدار؛ 2. نێوی گوندێکه‌ له‌ ناوچه‌ی موکوریان له‌ کوردستان.

چەلەنگ

1. شۆخ و شه‌نگ؛ 2. چۆست و ئازا؛ 3. چڵووکی دار؛ 4. ده‌فری گه‌وره‌.

بریوان

هۆزێکی کوردن کە لە سەردەمی شاعەباسی سەفەویدا هەڵداژراونەتە خۆراسان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!