حەیزەران

دارێکە لە شوێنی گەرم دەڕوێ، وەک قامیشی ناوپڕ وایە و بۆ هەلاجی بەکار دەبرێ و شتی جووانیشی لێ دروست دەکەن.

وێشا

بە هەورامی واتە: خۆی، خۆیان.

ئازاد

ئازا، سەربەست، رزگار.

لیلاڤ

شڵێوە، دوودانگ، بارینی بەفر و باران پێکەوە.

ئاروا

نێوی فریشته‌یه‌که‌ له‌ ئایینی زه‌ڕده‌شتییه‌کاندا. بڕوانه‌ (ئار) له‌ به‌شی کوڕان.

خانە

خانێ، نێوی کۆنی شاری پیرانشارە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .

گوڵخونچە

خونچەی نیوەپشکووتوو.

بەخێو

1. ئاگاداری، سەرپەرشتی؛ 2. حەوانەوە، ئێوەت.

ئاژەنگ

خەوی سووک، سووکەخەو، سەرخەو، باران

بەلەز

بەپەلە، کەسێ که کارێک زوو ئەنجام دەدا و بەپەلەیە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!