ژالیان

ناوێکی ژنانەیە و نازانم لە چییەوە هاتووە.

پێشڕۆ

1. سەرجەلە، سەرگەلە، رەمکێش؛ 2. ئەو کەسەی لەپێشەوە دەڕوا، پێشەنگاو؛ 3. ئەو کەسەی بۆ کارێک پێش دەکەوێ، پێشڕەۆ.

زمزیران

1. گاموور، کاتی کوتان و شێلانی تێ بۆ سرکە و شەراو؛ 2. کەل (گەردەنە) یەکە نزیک شاری سەردەشت کە رێگای مەهاباد بۆ سەردەشت، بەوێدا تێدەپەڕێ.

پەیام

1. راسپێری؛ 2. وەڵام.

هەرکی

1. داییم لە جووڵە و بزووتن؛ 2. گەڕۆک و گەرمیان و کوێستانکەر؛ 3. هۆزێکی گەورەن لە کوردستان.

تەرزە

تەیرۆک، گلێرە، تگر، گژلووک.

دێرک

1. دێریک، دیرۆک، مێژوو؛ 2. کەونارا، زۆر کۆن؛ 3. نێوی شارێکە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

ڤاهێڵ

1. نەمر؛ 2. تەنیا و رەبەن.

ژنێن

نێوی گوندێکە لە بەشی پایگەلان سەربە هەرێمی سنە.

کۆمار

کۆمەڵەی خەڵکی لایەنگری شتێک، شێوازی حوکمڕانیی "جومهووری" لەسەر بنەمای حکوومەتی هەر لایەنێک کە زۆرترین لایەنگری لە ناو جەماوەردا هەبێ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!