بەرکۆژە
1. پشکووژ، قۆپچە، دووگمە؛ 2. بەر، پێسیر، دادڕاوی یەخە تا سەر سینگ.
خەزێم
لووتهوانه، سهردهرانهی زهق.
پەریزا
پەریزاد، منداڵی پەری، لە پەری لە دایکبوو.
خەتمە
1. ژنی نوێژکهر که سهری بچێ نوێژی ناچێ؛ 2. نێوێکی کۆنی ژنانهیه.
گژنیژە
1. گژلۆک، تەرزەی ورد؛ 2. زبربوونی پێست لە سەرما؛ 3. جۆرێک خشڵی ژنانە؛ 4. نێوی گۆرانییەکی کوردییه، یارگژلووکێ.
وەردی
بچووک، منداڵ.
جاموور
1. ئەم نێوە لە بنەڕەتدا (چەرموو)ە، بە واتای سپی و چەرمگ، بەڵام تورک ئەم نێوەی گۆریوە و کردوویەتی بە جاموور؛ دیارە نە تەنیا ئەم نێوە، بەڵکوو هەزاران نێوی دیکەی کردووە بە تورکی. بۆ وێنە ئەگەریش جاموور بێ، لە بنەڕەتدا (گاموور) بووە، (گا و موور)، واتە جووت و گا و نیر و ئاموور، کە واتای چاندەکار و وەرزێر دەدات، واتە ئەو خەڵکەی کە کاری کشتوکاڵ دەکا؛ بەڵام سوور دەزانم کە جاموور نییە و (چەرموو)ە، بە واتای سپی، چونکە لە کوردستان ئەم نێوە، وەکوو پاشنێویش بە زۆر نێوی دیکەوە لکاوە، بۆ وێنە (کێلەچەرموو) و (کوچک چەرموو) و زۆری دیکە؛ 2. گوندێکە لە باکووری کوردستان، کە لە بنخاکدا دۆزراوەتەوە و 9000 ساڵ لەمەوبەر هەبووە و دوکتۆر رابێرت برایدوود، لە زانکۆی شیکاگۆ، لەسەری لێکۆڵینەوەی کردووە.
هەرکۆ
هەرجێ، هەرکوێ.
کەمەرە
1. کەمەرەی خشڵ؛ 2. ناوقەدی هەر شتێ؛ 3. جێگەی بانگدەر لە سەر مەنارە؛ 4. تەختەی لە دۆڵاش دراو؛ 5. ناوەندی زەوین؛ 6. گاشەبەرد.
سپات
سبات، رەنگی زەردی ئاماڵ سپی.