ڕوویان

جوانچاک، شۆخوشەنگ.

هاشمە

بە زاراوەی زازاکی واتە: مانگی ئاسمان، هەیڤ.

ئەترووش

نێوی هۆزی (ئەترووشی)یەکانە لە بادینان لە باشووری کوردستان.

شاواز

1. شاباز، بازی سپی؛ 2. شاباش، شاواش، ئەو بەخششەی کە بە بەزمگێڕی زەماوەن دەدرێ.

ئاکان

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە کوردستانی باکوور‌ کە دەوڵەتی فاشیستی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

گەنجینە

1. سەرمایە و سامان، ماڵی دنیا؛ 2. جێگای هەڵگرتنی نەختینە و شتی گران و بەنرخ.

مەرینا

گوندێکە لە باشووری کوردستان.

چاوە

1. دەستەچیلەی ئاگر؛ 2. ژوورێک لە خانوو؛ 3. کانیاو؛ 4. کونی پلوورەهەنگ؛ 5. رووبینی و ریا؛ 6. ئاماژەیە بە چاو بۆ منداڵی نازدار و خۆشەویست.

بەدیل

1. نۆگە، نۆرە، سەرە؛ 2. لەجێگە، ئاڵترناتیڤ.

مانای

1. لەناونەچوو، هەمیشەماو؛ 2. بە هەورامی مان: واتە: بنەماڵە، یانە و شوێنەمێنگە، وەکوو هەورامان: واتە بنەماڵە یان خانەدانی ئەهووراییەکان؛ 3. کۆی مان دەبێ بە مانان کە واتاکەی دەبێتە: وێکچوو، لە شێوەی‌، وەکوو: ئێمە مانان؛ 4. لە گاتاکانی زەڕدەشتدا کە بە زاراوەکانی کەڵوڕیی و هەورامی و نیوەزاراوەکانی جافی و سنەیی نووسراون، مانا یان مانای، واتای پەروەردگار و یەزدان دەدا؛ 5. مانای نێوی هەوارگەیەکە لە هەورامان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!