جووڵەمێرگ

شارێکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان.

ڕۆشنا

1. رۆشن، رووناک، (بە رۆژ رۆشنا کوشتی و هەڵات)؛ 2. دواوشەی وشەدوانەی (ئاشنا و رۆشنا).

ڕەخسان

خۆبەخۆ وەدیهاتن.

سیروان

رۆباری خوڕ و بەلەز؛ نێوی چۆمێکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە سێ شوێنەوە سەرچاوە دەگرێ و دەڕژێتە لەمپەری دەربەندی خان لە باشووری کوردستان.

کۆسرەت

نێوی چیا و گوندێکە لە ناوچەی کۆیە، لە کوردستان.

گەشبین

کەسێک کە دڵی بە شتێک لە داهاتوودا خۆش بێ و ڕەشبین نەبێ.

تەلان

1. تەڵان، بەندەن، بەرزایی کێو، پلەی شاخ و کێو و هەرد؛ 2. بەو عەرزەی دەگوترێ کە خاکی بۆ دێنن و دەیکەن بە باخچە بۆ چاندن. لە کۆندا لە هەورامان کە خاکی کەمە، بە کۆڵ خاکیان دەهێنا و لە بنەبەرداندا کە تۆزێ تەخت و بڵاو بوایە رۆیان دەکرد و وەکوو باخچە تەختیان دەکرد و سەوزەیان تێدا دەچاند؛ 3. نێوی گوندێکە لە بەرانبەر شاری دووکان لە باشووری کوردستان.

سپات

سبات، رەنگی زەردی ئاماڵ سپی.

قاسپە

قەبقەب، چریکەی کەو، دەنگی کەو.

نەرمین

نەرم و نۆڵ، نەرم و جووان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!