ساتی

کاتی، کارێک کە لە کاتێکی دایکرودا ئەنجام بدرێ و دوایی هەڵوەشێنرێتەوە.

کارۆخ

شاخێکی سەختە لە وێنەی دیوارێکی گەورە کە کەوتۆتە پشت گوندی بۆتێ لە کوردستانی باشوور و ئەو نێوە هەر نێوی کاردۆخە.

شاکەل

1. کەلی بەرز و بڵند؛ 2. هەم گوندە و هەم ناوچە کە لە دۆژ کەلار و کفری لە کوردستانی باشوور هەڵکەوتووە.

کۆسرەت

نێوی چیا و گوندێکە لە ناوچەی کۆیە، لە کوردستان.

گزینگ

1. تیشکی ڕۆژ کە بەیانیان دەدا لە شوێنێکی بەرز؛ 2. ڕەشێنە یان بیلبیلەی چاو. بەداخەوە هەندێ نووسەر ئەم وشەیە بە هەڵە بەکار دەبەن و دەنوووسن: گزینگ، لە کاتێکدا گزنگ درووستە.

زمنای

ئەزموون، تاقیکردنەوە.

بەرفێ

ئاماژە بە بەفر، وەکوو بەفر.

گەوهەر

1. بەردێکی جووانی بەنرخە؛ 2. دەشتی پان و بەرین.

بەسام

سامدار، ترسێنەر، بەوەج.

خاوێن

پاک، پاقژ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!