ئاریان
1. کۆی وشەی (ئاری)؛ 2. گوندێکە لە نێوان ژنێن و فەقێکانی بەشی پایگەلان لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بڕوانە بۆ ئاری.
کاردۆخ
ئەو تیرەیەن لە کورد کە گزەنفۆن لە کۆپەڕەکەیدا نێوی هێناون. بڕوانە کاردۆ و گۆتۆ.
لەهۆن
لهۆن، هەم ناوچە و هەم تیرەیەکە لە کورد لە هەورامانی کوردستان.
هەرشەم
گوندێکە لە ناوچەی بالیسان لە باشووری کوردستان.
کەنێرە
1. کەنێر، کەنێرێ، نێوی دووجۆر دارە، یەکێکیان بێدڕک و ئەوی دیکەشیان دڕوودار؛ 2. گیایەکە گەڵای وەک وێنجە یان نەفەل دەچێ، لاسکی ئەستوورترە و کلۆرە و گوڵی زەردی بچووک دەکا، بە تەڕی ماڵات کەمتری دەخۆن، بەڵام بۆ تفاقی زستان دەبێ.
بێشۆ
زیاد لەئەندازە، لە رادەبەدەر.
ژیوار
.1 بژیو؛ 2. باری ژیان، رابوواردنی تەمەن؛ 3. چۆنیەتی ژین؛ 4. گوندێکە لە داوێنی چیای کۆساڵان لە قەراخ چۆمی سیروان کە بەرانبەری گوندەکانی (سلێن و بڵبەر)ە.
سنەوبەر
جۆرێک لە دارکاج کە هەمیشە سەوز و بەرز و جوانە.
بەرزالین
گوڵێکی بۆنخۆشە بۆ دەرمان بەکار دەبرێ.
کاری
1. کاریگەر و کارتێکەر، قووڵ و بڕێنەر، وەکوو برینەکەی زۆر کارییە؛ 2. بەکار، بەهێز، تێکۆشەر، ئازا لەکاردا.