ڕابێژ

راوێژ، رامان و بیر لە کارێ کردنەوە.

هەلیلان

تیرەیەکی کوردن لە تیرەکانی پشتکۆ، لە ناوچەی لوڕستان.

پاسین

دەشتێکە لە رۆژهەڵاتی ئەرزەڕۆم لە باکووری کوردستان.

مەرا

نێوی چیایەکە لە سیدەکان لە کوردستانی باشوور.

خاسێ

خاس، چاک و باش.

پێزان

1. شارەزا؛ 2. بەئەمەگ، چاکەلەبەرچاو.

مادۆ

لە وشەی ماد وەرگیراوە، بە واتای مادی بچووک. تیپی (ۆ) لە کۆتایی وشەی نێو لە کوردیدا واتای بچووککردنەوە دەدا لەبەر هەستی خۆشەویستی. وەکوو: جەماڵ: جەمۆ، یان حەسەن: حەسۆ.

کەپران

1. وەرزی هاتنەدەرەوە لە لادێ؛ 2. کاتی کۆتایی بەهار؛ 3. کاتی چوونەهەورا و زۆزان؛ 4. کاتی کەپرهەڵدان.

مینا

1. شیشە، بلۆر؛ 2. ئاماژە بە گەردنی بەرز و جووان، (گەردن مینای تەڕ)؛ 3. ڕوو، ڕوومەت، (وازی لێ بێنە، مینای خۆت مەشکێنە)، واتە: حورمەتی خۆت مەشکێنە؛ 4. لە زاراوەی کرمانجیدا مینا واتە: وەکوو، وەک، وێنە، نموونە، (مینا گولا سۆسن: وەکوو گوڵی سوێسن)؛ 5. مینا نێوی دایکی پاپەکی باوکی ئەردەشێری پاپەکان بووە. لە پێوەندیی لەگەڵ مینادا دەبێ بگوترێ: (هۆزی بازرنگی (بەرزنجی‌) کە لە دواییدا بووە بە (بازرگان)، یەکێکن لە هۆزە گەورە و دێرینەکانی کورد. لە کۆپەڕی (المسالک و الممالک)دا، کە ساڵی 846 ی زایین نووسراوە، هاتووە: لە ناوچەی شووانکارەدا چووار هۆزی گەورەی کورد ژیاوە، بە نێوەکانی: هۆزی بازرگان، هۆزی ئەردامی کوڕی جووانا، هۆزی گۆریا، هۆزی سوواران. هۆزی بازرنگی زۆر کۆنن و دەگەڕێنەوە بۆ پێش لە دایکبوونی حەزرەتی مەسێح. لە سەرەتای سێهەمی زاییندا، ساسان نێوێک، کە زۆر ڕۆشنبیر و زانا بووە و گەورەی ئایینی زەڕدەشتی بووە لە پەرستنگای (ئاناهیتا)، کچێکی لە هۆزی بازرنگی (بەرزنجی‌) کورد خواستووە، ئەم کچە نێوی (مینابەهەشت) بووە، یەکەم منداڵی مینابەهەشت و ساسان کوڕ دەبێت و نێوی دەنێن پاپەک. کاتێ پاپەک گەورە دەبێت و خێزان پێکەوە دەنێت، ئەویش یەکەم منداڵی کوڕ دەبێ و نێوی دەنێ ئا‌ردەشێر، لەم بنەماڵەیەوە ئیمپەراتۆری ساسانیی درووست بووە، کە ئایینی زەڕدەشتیی ئایینی ڕەسمی دەوڵەت بووە و ئاڤێستا لەسەردەمی ئەماندا، لەسەر 21 پێستی گا، بە ئاوی زێڕ نووسراوەتەوە. لێرەدا بۆمان دەردەکەوێ کە (مینابەهەشت) دایەگەورەی ساسانییەکانە.

کانیاسیر

نێوی گوندێکە لە بادینان لە باشووری کوردستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!