پاوێر

جێگای پاڵدانەوه، جێگای پشتدانەوه.

هەوێن

ئامیان، ئامێژەن، مایە.

برژانگ

برژۆڵ، مژۆڵ.

بێردۆک

1. سووکەخێر؛ 2. پێمەڕەی بچووک؛ 3. گوندێکە سەر بە هەرێمی سۆما لە کوردستانی باشوور.

زێبار

1. مێنگە و ناوچەی قەراخ رۆبار؛ 2. نێوی هۆزێکی کوردە لە نێوان ئاکرێ و زێی گەورە دەژین لە باشووری کوردستان.

ماڵماڵ

1. تاقەتاقەی ماڵان، هەموو خانووی ماڵان؛ 2. کەسێ کە‌ ژووری ماڵ خاوێن ڕادەگرێ؛ 3. نێوی قارەمانی بەیتی (ناسر و ماڵماڵ).

ساماڵ

ساو، ساهی، سایەقە، ئاسمانی بێ هەور.

هاوار

1. داد و فریاد، بانگ و هاوار؛ 2. بانگڕاهێشتن بۆ ئاریکاریی و رەهابوون لە تەنگانە؛ 3. ئاخ و داخ؛ 4. هانا بۆ کەسێ بردن؛ 5. نێوە بۆ دوو گۆڤاری کوردی، کە یەکەمیان (جەلادەت عالی بەدرخان) لە ساڵی 1932 ی زایینیدا دەریخست، کە بە تێکڕایی 57 ژمارەی لێ دەرچوو، دووهەمیان حافز مستەفا قازیی، ساڵی1971 ی زایینی لە بەغدا دەریخست، بەڵام دوای سێ ژمارە داخرا؛ 6. نێوی گوندێکە لە کوردستانی باشوور، لە داوێنی چیای شنروێ کە کاکەیین.

ترووسکە

بریقە، برووسکە.

کەستەک

1. لەپکەی‌ ئاڵتوون، قورسەی زێڕ، تە‌ڵکەی تەڵا؛ 2. کانزای سفت و بتەو و قورس.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!