ئاگرین

ئاورین، له‌چه‌شنی ئاگر، وه‌کوو ئاگر، ئاماژه‌یه‌ به‌ مرۆڤی ئازا و به‌کار، یان زۆر دڵگه‌رم.

ڕۆنی

ڕووناکی

شەمامە

1. شەمامۆک، میوەیەکی بۆنخۆشە لە شێوەی کاڵەک بەڵام بچووک و خاڵخاڵ و خەتخەت؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.

بەرزێ

1. باڵابەرز، بەژنوباڵاجووان؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.

بەرکۆ

1. قەرپۆسی زین؛ 2. بەرکوتی دەخڵ؛ 3. لای ژێرووی خەرمان.

سنجان

1. نێوی گوندێکە لەناوچەی مەنگوڕان؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردییە؛ 3. پاشنێوی عەوڵا سنجانی شایەری موکریان بوو.

ڕۆدا

رۆژدا، هەتاو هاتنەدەر. بۆ ئاگاداریی ئەمانە هەندێ نێون کە هاوخوێنانی زاراوەکرمانج درووستیان کردووە و داتاشراون.

ئارێز

1. ئاوڕێژ، کانیاوی مشەمەر؛ 2. ئاودڕ؛ 3. کێوێکی بەرزە کە لە باکووری شاری سنە لە سەر رێگای سنە بۆ مەریوان هەڵکەوتووە، ؛ 4. نێوی یەکێ لە سەردارەکانی ماد بووە؛ نێوی گوڵێکی بۆنخۆشی تەمەنکورتە.

دەمامە

1. دەمامک، لووتهەڵپێچ، پارچەیەکە رەنگاوڕەنگ، بۆ راوی کەو بەکار دەبرێ؛ 2. گوندێکە نزیک گوندی عوسماناوا لە ناوچەی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ؛ 3. چیای لە تەمدا ون، چیای سەربەتەم؛ 4. کوێستانێ که بەفری هیچکات نەچێتەوە

داکاز

پشتڕاستکردنه‌وه‌، پشتیوانیکردن، دداننان به‌ ئه‌نجامی کاری که‌سێکدا، وه‌رگرتن و پشتڕاسکردنه‌وه‌ی کارێک له‌ لایه‌ن دادوه‌ر یان که‌سێکی دیکه‌وه‌، وه‌کوو: په‌روه‌نده‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ و پشتڕاست نه‌کرا، واته‌ داکاز (تائید) نه‌کرا. له‌ کورده‌واری خۆماندا له‌ ناوچه‌ی که‌ڵوڕنشین ده‌لێن: با هه‌ر قسیه‌ بکه‌ید، کاره‌گه‌ی داکاز نییه‌که‌م.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!