پرپرە
1. پووڵەکەی ماسی؛ 2. بریقە و ئۆییەی زینەتیی؛ 3. پەرەنگی گوارە؛ 4. پەڵپینە، گیایەکی شینی زۆر ناسک و جوانە لە باخ و بێستانان و کوێستانان دەڕوێ و وەکوو چڵی نۆک دەچێ بەڵام گەڵاکانی جیاوازە و بۆ زکێشە باشە.
شێرکوژ
1. لەناوبەری شێر؛ 2. نێوی گردێکی گەورەیە لە رۆژاوای دەستەچەپی سلێمانی؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی لەیلاخی سنە.
رادەر
تازەداهاتوو، نۆژەن، نووژەن. نوو، بە زاراوەی کرمانجی واتە: نوێ، تازە.
ساتمە
هەڵەنگووتن، رەتبردن و کەوتن.
سەرژاڵ
شوێنێک کە کونەهەنگی زۆر بێ، شارەهەنگ.
کاسان
1. کێوی لێژ و هەوراز؛ 2. نێوی کێوێکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان .
کاری
1. کاریگەر و کارتێکەر، قووڵ و بڕێنەر، وەکوو برینەکەی زۆر کارییە؛ 2. بەکار، بەهێز، تێکۆشەر، ئازا لەکاردا.
تیرگەران
گوندێکە لە باکووری شاری سنە.
شێردڵ
1. ئازا و بەجەرگ؛ 2. وەک شێر نەترس.
نینا
ئەمانە، ئەوانە، ئەیانە، یانە.