وەندی

1. گۆڕدراوی وشەی کۆنی (وەنت) ە، واتە: خاوەن، خودان ساحێو؛ 2. کاسە و دەفر و قاپ و گۆزە و دێزە؛ 3. پاشگری وشەیە بۆ وێکچوون و نیشاندان؛ 4. پاشگری نێوی چەند عەشیرەتن لە کوردستان، وەکوو عەلیوەندی و حسەینوەندی.

تەڤکۆ

تەواوکەماڵ، گردکۆ. بڕوانه بۆ تاڤکۆ.

خارا

1. خاران، جۆرێک پارچه‌ی به‌نرخه‌؛ 2. بۆکار ئاماده‌بوو، له‌کڵ ده‌رهاتوو.

پرۆت

هەوڕگەر، کاسەوگۆزەگەر.

بەڵێن

پەیمان، سۆز.

فەرکار

فەرمان راگەیێن، کەسێک کە دەستوور یان فەرمانێک رادەگەیێنێ و دەیخوێنێتەوە.

هەنار

نار، نارۆک، نەرژی، میوەیەکە بۆ پاڵاوتنی خوێن باشە و لە کوردستان لە ناوچە ساردسێر و شاخاوییەکان زۆرە و ڕیشەکەی بۆ دەرمان و توێکڵەکەی بۆ ڕەنگ بەکار دەبرێ؛ هەناری هەورامان و شارەبان بەنێوبانگن؛ لە گۆرانیی کوردیشدا زۆر دێ و ئاماژەیە بە (مەمک).

کۆماس

نێوی هۆزێکی کوردە لە نێوان سنە و مەریوان و سەقز، کە پێیان دەگوترێ هۆزی کۆماسی.

سروودی نیشتمانی و شوناسی نەتەوەکان

1. سرووت، ستران، وشەیێکی کۆنی کوردییە؛ 2. ئەو گۆرانییە ئایینییانەی کە لە سەردەمی زەڕدەشتییەکاندا گوتراون، پێیان گوتوون: سرووت کە لە گاتاکانی زەڕدەشتدا هاتووە و ریشەی وشەی سترانی کوردییە و لە کۆنترین ناوچەکانی کوردستان کە زاراوەکرمانجن ئەم وشەیە بەکار دەبرێ، بەڵام دواتر بە هاتنی ئیسلام چونکە ئەم سروودانە یارسانەکان و ئیزەدییەکان خوێندوویانن پێیان گوتوون: (گۆرانیی) واتە ئاوازی گاورەکان! نێوی هۆزی گۆرانیش که یارسان (ئەلحەق)ن و لەم وشەیە کەوتۆتەوە. بڕوانە گۆران لەبەشی کوڕان.

دابوون

1. خۆچەماندنەوە، هاتنە سەردەستان، داچەمینەوە بۆ زەوی، داهاتنەوە بۆ عەرز؛ 2. وشەی پاشگری بکەرە، وەکوو: لەسەفەردابوون.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!