ناکاو

لەپڕ، لەخڵاف، کوتووپڕ.

ئارتان

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکوور‌ی کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. بڕوانە وشەی ئار.

گوڵخواز

جووانویست، کەسێک کە حەزی لە شتی وێنەی گوڵە.

بەردەشان

1. چیای یەکپارچە بەرد، شوێنی سەخت و ئاسی، کەلی یەکپارچەبەرد؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی (مەرگە) کە (عەلی بەردەشانی**) بەیتبێژی بەنێوبانگ لەوێ ژیاوە.

سمسێر

سمسار، دەڵاڵی بازاڕ.

تێلیناز

کیژی قژ ساف و زەرد.

واردە

1. وشەیەکی هەورامییە واتا: خۆراک، خواردەمەنی؛ 2. خوراو، خوریاگ.

مامز

1. ئاسک، کەژاڵ، پەزەکێوی، ئاهوو؛ 2. ماسییەک کە گەرا دادەنێ؛ 3. مامزە، ئەو ئاسنەی کە سوار لە پاشپانییەی چەکمەی قاییم دەکا بۆ لێخوڕینی ئەسپ.

لاسامە

رێژنە، رەهێڵە، شەستەباران.

مەنیژە

پاک و خاوێن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!