لالاڤ
لافاو، لەهی، سێڵاو.
پەشمینە
لە پەشم سازکراو، پارچەیەکی جووان و نەرمە کە لە خوری ساز دەکرێ.
ژەنسا
جۆرێک گیایە.
سەرۆک
سەرپەرشت، ساڵاری هۆز و گەل.
تاووس
نێوی پەلەوەرێکی پەڕوپۆشیرینی خۆشڕەوتە کە لە لای کوردەئیزیدییەکان پیرۆز و بەڕێزە.
شالوور
ریشۆڵەی رەش، گاوانی.
کاشیان
1. کیوی سەخت و عاسی؛ 2. کەمەرەی کێو. 3. گوێسووانە، (لە سەر کاشیان راوەستابووم).
ژیلە
1. ژیلەمۆ؛ 2. تەرزەی ورد؛ 3. ورد و بچووک.
ئاتهر
ئاگر، ئاهێر، ئاور، ئایهر، گڕ.
ئەسرین
فرمێسک، رۆندک، ئەسر؛ لە ئاوێستادا کە بە زاراوەی کوردیی کەڵوڕی و هەورامی نووسراوە، (ئەسروو، ئەسراڤ) هاتووە.