باپێشک
بایەک کە پێش باران هەڵدەکا.
زەریک
زەریق، تیرۆژی سەرلە بەیانی.
دەساتیر
نێوی کۆپهڕهکهی (مهاباد)ی پهیامهێنه که له ناوچهی موکریانی ئهوڕۆکه سهری ههڵێناوه.
هێشوو
1. هێشووی ترێ، هۆشەی هەنگوور؛ 2. گوڵی دەخڵ.
ڤێنووس
ئافرۆدیت، ڤینۆس، بتی ئەوین و جووانیی یۆنانییەکان بووە؛ رۆمییەکان بە ئافرۆدیتیان گوتووە: ڤینۆس و ڤینۆسیش یەکەمین پەیکەرێکە کە بە رووتی نوێنراوە؛ هەزبوود شاعیری یۆنانیی بە ڤینۆسدا هەڵیداوە و شیعری گوتووە؛ ئافرۆدیت نەک لە جووانیدا تاک و بێهاوتا بووە بەڵکوو دەسەڵاتی ئەوەشی هەبووە کە ئەو کەسانەی سەرنجیان بەرەو لای رادەکێشرا، لە داو بخا و مەیلیان بداتێ، هەر ئەویشە کە مەیلی بە (پاریس) کوڕی پاشای (تەروا) دا. بەنرخترین پەیکەری ئافرۆدیت (ڤینۆس)، دەسکردی (پراکسیتێڵ)ە کە ئێستا لە (واتیکان) ە و پەیکەرێکی دیکەش کە بەنێوبانگە و (مثلۆس) لێی داتاشیوە، لە پاریسە و دوو پەیکەری دیکەی ڤینۆس لە (رۆم) و (فلۆرانس) ە.
بەوار
1. بەجێگە و شوێن؛ 2. کوێستان یا چیایەک کە سازگار و لەبار بێ بۆ هەڵدانی رەشماڵ و دانانی هەوار. (کوێستانێکی بەوار و خۆشە).
ئارشام
1. بەهێز و زۆردار؛ 2. نێوی یەکێ لە گەورەسەردارانی سەردەمی ماد بووە. بڕوانە وشەی ئار.
هاولان
هاوهێلانە، هاوماڵ، هاوبەش.
زەڕوەشان
زێڕەوشان، ئەو زێڕ و پووڵ و پارەیەی کە بە سەری زاوا و بووکیدا رۆ دەکەن.
شیرین
شیرن، نێوی گراوییەکەی (فەرهادی کۆکەن) بووە؛ هەر شتێک تامی شەکر و قەند بدات، پێچەوانەی تاڵ. سەربەند و ناوبەندی هەندێ گۆرانیی کوردییە.