زەوەن
1. زەبەن، زەمەن، زۆر، فرە؛ 2. سوانە، گوێسوانە، پاسار، کەڵکەپاسار، لێوارەی بان؛ 3. زەوینی پڕگیا و لەوەڕ.
خەزاڵ
1. کهژاڵ، ئاسک، مامز، بزنی گوێخهنهیی و بهدهن رهش و بۆر؛ 2. نێوی کیژی ناو بهیتی (لاس و خهزاڵ)ه.
گوڵبەدەم
تەرزی ناسک، خەیار و هەناری ساوا.
ئاریۆ
سەرگری نێوی (ئاریۆ بەرزین) بووە، یەکێ لە سەردارە ئازاکانی کورد، کە لە بەرانبەر هێرشی ئەسکەندەری مەقدوونیدا سەردەمێک خۆڕاگرانە بەربەرەکانێی کردووە. بڕوانە وشەی ئار.
دلاوەر
خاوەندڵ، گورد، پاڵەوان. ئەم نێوە وشەیەکی هاوبەشی کوردیی و فارسییە و لە هەولێر و رواندز و کۆیە مشەیە.
ئاراسپاس
لە گەورەکانی ماد و بینەوانی پەرسگەی پانتائا بووە. بڕوانە وشەی ئار.
خاما
کیژێ که وهختی مێردکردنی هاتبێ.
کاردۆخ
ئەو تیرەیەن لە کورد کە گزەنفۆن لە کۆپەڕەکەیدا نێوی هێناون. بڕوانە کاردۆ و گۆتۆ.
ئاسووده
بێخهم، دڵنیا و رهحهت.
سێوێ
1. سای، وێنەسێو، ئاماژە بە سێو؛ 2. گوندێکە لەپشتی گوندی بێخمە کە لە هۆزی زێبارن؛ 3. نێوی گراوییەکەی محەممەدە لە بەیتی (محەممەد و سێوێ) دا؛ 4. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی سۆرانیی.