سڵسڵە

بەنەموورووی سەرولا.

خەنی

خۆشحاڵ، له‌سه‌رکه‌یف.

حەملان

کاتی خۆی لە سلێمانی لە ماڵێکدا دوو حەمە یان موحەممەدی لێ بووە، کە بۆ ئەوەی تێکەڵ نەبێ، بە یەکێکیان گوتووە: حەمە و ئەوی دیکەشیان: حەملان.

شەندە

1. وشەیەکی هەورامییە، واتە: لێدراو؛ 2. نێوی نادیار.

ئارابخا

1. لە دوو وشەی (ئار و ئا‌پخا) پێکهاتووە کە (ئار) واتە: گڕ و (ئاپخا) بە زاراوەی ئاسووری کۆن واتە شار، یان مەڵبەند، کە بە سەر یەکەوە، واتای شاری گڕ دەدا، یان شوێنێ کە نەوتی هەبێ. 2. نێوی شاری کەرکووک بووە لە ساڵی 572 ی زایینی و ئەم نێوە هیچ پێوەندییەکی بە وشەی داتاشراوی (عەرەبخا)وە نییە؛ جیاواز لەوەی کە ئاشوورییەکان لە بەردە نووسراوەکانی خۆیاندا باسیان کردووه، کەرکووک لە سەردەمی ساسانییەکاندا لەبەر بوونی نەفت و گەرمیی ئەو شارە، بە (گەرمکان) بەنێوبانگ بووە و سریانییەکانیش بە (بینکرمان) نێودێریان کردووە. ئەم نێوە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی پێنجەمی بەر لە زایین. بڕوانە وشەی ئار.

بارزین

دۆڵێکە لە ناوچەی برادۆست لە پشت (زینوێی خەلان) لە باشووری کوردستان کە لەوێوە کوردستانی سەردەسێر دیارە.

بەردۆخ

ئامرازێکە لە دۆخی خەرەکدا کە جۆڵا بەکاری دێنێ.

بەردین

کوچکین، لەبەرد سازکراو، لەسەنگ داتاشراو.

هەساران

1. کۆی هەسارە یان ئەستێرە؛ 2. کۆی هەسێڵ و گۆل؛ 3. کۆی حەوش و حەسار؛ 4. تیرەیەکی گەورە بوونە لە کورد کە بڵاوەیان کردووە و لەناو تیرەگەلی دیکەی کورددا، تواونەتەوە.

بێگەرد

پاک وخاوێن، پاگژ و بێگەرد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!