بەژی

دەخڵی دێم، داهاتی دێمەکار.

ئەیناخ

نێوی تیرەیەکە لە هۆزی گەورەی جاف، لە ناوچەی (جوانڕۆ)، کە لە کۆندا کوێستان و گەرمیانیان کردووە، هاوینان چوونەتە چیای شاهۆ و زستانان دابەزیونەتە خوارێ.

چیمەن

1. گیای سه‌وز، مێرگ، 2. به‌ زاراوه‌ی که‌لهوڕی واته‌ ئێمه‌ چووین.

ئیلان

ئیلان پاشگر بۆ بچووککردنەوە، وەکوو: بابیلان، گردیلان.

ڕازاو

لە وشوی رازاوە وەرگیراوە، رازاوە، جوانکراو.

زیرەک

1. زرینگ، وریا و زیت، بەدەستوبرد؛ 2. سەرنێوی کۆچکردوو حەسەن زیرەک گۆرانیبێژی لێهاتووی کوردە.

مازێ

1. مازی، مازوو؛ 2. ماژەڵە، مرۆخەی پشت؛ 3. نێوی چیایەکە لە باکووری کوردستان.

شێخاڵ

باریکەبەفری سەهۆڵبەستووی پەنا رەشانگ کە درەنگ دەتوێتەوە.

کانیاو

1. کانی، سەرچاوە، ئاوێ کە لە کانی دێتە دەر؛ 2. زەوینێ کە بە ئاوی کانی ئاو دەدرێ؛ 3. گیایەک کە بە ئاوی کانی ئاو بخواتەوە. (لۆکەی کانیاو). (ناسکۆڵە و بەڵەک چاوە، دەڵێی لۆکەی کانیاوە).

تاناس

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکوور‌‌ی کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!