تاراو
رۆییشتووی بێ گەڕانەوە.
لاڤا
جوان و لەبەرچاو.
ئۆلکە
مەیدان، مەڵبەند.
بێرند
بەژن و باڵا.
باسەڕە
باسڕە، شوێنێ کە بای زۆری لێبکەوێ، یان با زۆر بیگرێتەوە.
ئاڤزین
1. په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاو و رابوونی له جێگای خۆی؛ 2. بڵندایی و گێژی نێرینه‌ی ئاو.
زاخان
بەردەڵانی زۆرچەتوون.
تاوک
جۆرێک داری قایم و بتەوە کە گۆپاڵ و گۆچانی لێ دروست دەکەن.
خەرمان
1. مژی ده‌وری مانگ؛ 2. کۆگای خه‌له له خه‌رمان که هێشتا نه‌کوترابێ و شه‌ن نه‌کرابێ.
ئاگرین
ئاورین، له‌چه‌شنی ئاگر، وه‌کوو ئاگر، ئاماژه‌یه به مرۆڤی ئازا و به‌کار، یان زۆر دڵگه‌رم.